پزیشكێك هۆشداری له به‌كارهێنانی ده‌رمانه ئازار شكێنه‌كان ده‌دات
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆف هۆشداری له زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌رمانه ئازار شكێنه‌كان ده‌دات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به بڕێكی زۆر و به‌رده‌وام به‌كاربهێندرێت و ده‌شڵێت" له هه‌ندێك حاڵه‌تدا زیانه‌كانی له سووده‌كانی زیاتره"
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ده‌رمانه ئازار شكێنه‌كان بریتین له‌و ده‌رمانانه‌ی كه نا ستیرۆیدین و ئازار ده‌شكێنن به‌ڵام زۆر به‌كارهێنانیان ده‌بێته هۆی خوێن به‌ربوونی گه‌ده و ئه‌ستوور بوونی ماسولكه‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌كات"
ده‌شڵێت" به‌گشتی ئازار شكێنه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 50-60 ساڵه و ئه‌وانه‌ش كه توشبووی نه‌خۆشییه‌كانی دڵن ڕێگه پێنه‌دراوه"
PM:12:09:27/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2548
جار خوێنراوه‌ته‌وه