پزیشكێك: نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر چاو ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتی توشبوون به كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
دكتۆره ئیرینا لیشینكۆ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاو هۆشداری ده‌دات كه توشبوون به هه‌ستیاری چاو و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆركات توشبوون به هه‌ستیاری چاو له‌سه‌ر توشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت هه‌وكردنی پێڵوی چاو.
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت" تێبینی ئه‌وه‌مان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر توشی نه‌خۆشییه‌كانی چاو بوون ڕاسته‌وخۆ له‌كاتی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی هه‌ستیاری پێڵوه‌كان نابن به‌ڵكو دوای 1-3 هه‌فته ئه‌م نیشانه‌یه له‌سه‌ریان ده‌رده‌كه‌وێت"
دكتۆره ئیرینا داواده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی ئاوی ڕه‌شی چاویان هه‌یه له‌كاتی توشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زوو سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌یان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی زیان به چاوه‌كانیان نه‌گات.
PM:03:28:26/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2924
جار خوێنراوه‌ته‌وه