‌ئەسترازینیکای ئۆکسفۆرد تایبەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا رونکردنەوە دەدات

وێستگە ستایل-



وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

ئەسترازینیکای ئۆکسفۆرد تایبەت بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا روونکردنەوە دەدات و هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە سەبارەت بەوەی ڤاکسینەکە بە رێژەیەک کاریگەری کەمترە بۆ کەسانی سەرو تەمەن 65 ساڵ. 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئار تی نیوسی روسی، بەرپرسانی دروستکردنی ڤاکسینی ئەسترازینیکای ئۆکسفۆرد، رونکردنەوە دەدەن لەسەر چەند هەواڵێک کە باس لە کەمتر کاریگەری ڤاکسینەکە دەکرێت بۆ کەسانی سەرو تەمەن 65 ساڵ. 

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، "هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە کە لە هەندێک لایەنی ئەڵمانیا باسکراون و وتراوە ڤاکسینەکەمان کاریگەری بۆ کەسانی بەتەمەن کەمترە بە رێژەی %10". 

جەختیشی کردۆتەوە، "ڤاکسینەکەمان بە هەموو جۆرێک پارێزراوە و لە ژێر چاودێری کۆمپانیا گەورەکانی دەرمان لە یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا بەرهەم هێندراوە، هەرگیز ئەو هەواڵانە راست نین کە دەوترێت کاریگەری کەمترە، ئێمە دڵنیایی دەدەین کە کاریگەری بۆ کەسانی بە تەمەن زیاترە و لە دوای وەرگرتنی دووەم جارەوە، ئیتر باشترین ئەنجامی دەبێت بە رێژەی %100".

ئەم روونکردنەوە وەک وەڵامێک دێت بۆ چەند میدیایەکی ئەڵمانی کە بە حکومەتی ئەو وڵاتەیان راگەیاندبوو، ڤاکسینەکە بە رێژەی %10 کاریگەری کەمترە بۆ کەسانی بە تەمەن و لە زۆر بارودۆخیشدا کاریگەری لاوەکی دەبێت.


PM:03:08:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌