سه‌رۆكی فه‌نزوێلا: چه‌ند دڵۆپێك له‌م ده‌رمانه كۆرۆنا له‌ناوده‌بات
وێستگە ستایل-
"ده دڵۆپ بخه‌ره ژێر زمانت.. موجیزه دروست ده‌بێت" ئه‌مه وته‌كانی سه‌رۆكی فه‌نزوێلا" نیكۆلاس مادۆرۆ" یه له‌باره‌ی گیراوه‌یه‌ك كه به وته‌ی ئه‌و ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو ده‌بات له‌كاتێكدا ئه‌م ڤایرۆسه جیهانی توشی ئیفلیجی كردوه.
سه‌رۆكی فه‌نزوێلا ده‌ڵێت" ده‌رمانی كارڤاتیڤیر چوار كاتژمێر جارێك ئه‌گه‌ر 10 دڵۆپی بخرێته ژێر زمان ئه‌وه موعجیزه ڕووده‌دات و سه‌د له‌سه‌د ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوده‌بات "
مادۆرۆ باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌م ده‌رمانه به‌رهه‌می توێژینه‌وه‌ی كلینیكی و بایلۆجی و زانستیه كه ماوه‌ی 9 مانگی خایاندوه و له‌سه‌ر چه‌ندین حاڵه‌تی توشبوونی توند و مامناوه‌ند به ڤایرۆسی كۆرۆنا تاقیكراوه‌ته و ئه‌نجامی باشی هه‌بووه و تاقیكردنه‌وه‌كان له فه‌نزوێلا ئه‌نجامدراوه"
بڕیار وایه به‌م نزیكانه ئه‌م ده‌رمانه بگاته ده‌ستی ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كانی فه‌نزوێلا و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌شی لێ به‌رهه‌مبهێندرێت ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانی دیكه بكرێت و تا ئێستا ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هیچ بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به‌م ده‌رمانه بڵاونه‌كردۆته‌وه.
تا ئێستا له فه‌نزێلا 124 هه‌زار توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و 1148 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه.
PM:02:56:26/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه