‌له‌ جگه‌ره‌ مه‌ترسیدارتره‌

وێستگە ستایل-


دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆف پزیشكێكی ڕوسیه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا پێشكه‌شكاری پرۆگرامێكی ته‌ندروستیه‌ هۆشداری له‌ زیانه‌كانی نێرگه‌له‌ ده‌دات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ جگه‌ره‌ مه‌ترسیدارتره‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" هه‌ڵمژینی هه‌رقومێك له‌ نێرگه‌له‌ هاوشێوه‌ی‌ كێشانی 30 جگه‌ره‌  و هۆكاری توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان و به‌هۆیه‌وه‌ وردیله‌ی‌ هه‌مه‌چه‌شنی دوكه‌ڵ ده‌چێته‌ ناو جه‌سته‌ی‌ مرۆڤه‌وه‌"

دكتۆر میاسنیكۆف هۆشداری ده‌دات كه‌ كێشانی نێرگه‌له‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی سوتاوی وورد له‌سییه‌كاندا و دواتر ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان و شێرپه‌نجه‌ی‌ ناوپۆشی ده‌م له‌ هه‌مان كاتدا.


PM:02:33:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌