نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت؟
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری 1 (type1-DM) جۆرێكی نه‌خۆشی شه‌كره‌یه كه له ته‌مه‌نی بچووك یان منداڵی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و دواتر ده‌بێته نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن وو هۆكاره‌كه‌شی تێكچوونی سیستمی به‌رگری له‌شه واده‌كات خانه‌كانی په‌نكریاس بشڵه‌ژێت كه خۆی كاری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین ده‌كات و به‌مه‌ش ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا تێكده‌چێت.
دكتۆره دیلان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێت" زۆربوونی ڕێژه‌ی میزكردن و زۆر ماندوو بوون و زۆر تینوو بوون و ژانی سك و زوو برسی بوون و كه‌می كێش و لێڵ بوونی چاو له نیشانه‌كانی توشبوونه به‌م نه‌خۆشییه"
ئه‌گه‌ر به‌رزی ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه ده‌بێته هۆی Diabetic Keto Acidosis واته شه‌پۆلی ترشی كیتۆنی كه حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه ده‌بێته هۆی وه‌ستانی مێشك یان گورچیله یان هه‌ناسه و دڵ.
بۆ ئه‌مه‌ش باشتر وایه دایكان و باوكان نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له منداڵه‌كانیان بزانن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ستكردن پێیان زوو بگه‌یه‌ندرێنه نه‌خۆشخانه و پشكنینی تایبه‌تیان بۆ بكرێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر له جیهاندا ته‌نها ئه‌نسۆلین چاره‌سه‌ره ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی" ده‌رزی و قه‌ڵه‌م و په‌مپ " ده‌درێت به نه‌خۆش.
PM:05:08:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1564
جار خوێنراوهتهوه