زۆر خواردنی گۆشتی سوور له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
زۆرنه‌ی خه‌ڵك ئاره‌زووی خواردنی گۆشت ده‌كه‌ن و ئه‌م خۆراكه سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره چونكه بڕێكی زۆر ڤیتامین له پێكهاته‌یدا هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌نی مرۆڤ خواردنی گۆشتی سوور زیان به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی توێژه‌ر" ڕۆی یونگ" له كۆلێجی زانست له‌زانكۆی "یۆرك" ی كه‌نه‌دی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" زۆر خواردنی گۆشتی سوور واده‌كات شانه‌كانی له‌ش مادده‌ی" هایدرۆجینی سۆلفید" كه جۆرێك گازی ژه‌هراویه ده‌ربدات زیاتر له‌و بڕه‌ی له‌ش پێویستیه‌تی"
هاوكات زۆر خواردنی گۆشتی سوور له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن هۆكار ده‌بێت بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆلی خوێن و به‌رزی په‌ستانی خوێن.
پسپۆڕان ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی ته‌مه‌نیان هه‌وڵبده‌ن ئه‌و به‌رهه‌مه ڕوه‌كیانه زیاتر بخۆن كه پرۆتینی تیادایه له‌جیاتی زیادده ڕه‌ویكردن له خواردنی گۆشتی سوور و مریشك و ماسی.
PM:02:49:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1176
جار خوێنراوه‌ته‌وه