‌ڤیدیۆ: بۆ یەکەمجار نەشتەرگەری چاندنەوەی هەردوو شان و قۆڵ بۆ پیاوێکی ئایسلەندی کرا

وێستگە ستایل-



وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

پیاوێکی ئایسلەندی دوای زیاتر لە 20 ساڵ چاوەروانی، نەشتەرگەری چاندنەوەی هەردوو شان و قۆڵی بە ئامادەبوونی 50 کارمەند و پزیشک بە سەرکەوتویی بۆ ئەنجامدرا.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی، بۆ یەکەمجار لە جیهاندا پیاوێکی ئایسلەندی بە ناوی فلێکس گریتارسۆن، تەمەن 48 ساڵ کە پێشتر پیشەی کارەباچی بووە، نەشتەرگەری چاندنەوەی هەردوو شان و قۆڵی بە سەرکەوتویی بۆ ئەنجام دراوە و هیوایان هەیە کە بتوانێت دووبارە ئەنیشک و قۆڵی بجوڵێنێت.

پزیشکەکان رایانگەیاندووە، دڵنیانین لەوەی ئایا نەخۆشەکە توانای دەبێت دووبارە باشبێتەوە یاخود نا، بەڵام هیوادارین کە لە داهاتوودا بتوانێت بە باشی ئەنیشکەکانی بجوڵێنێت و ژیانی ئاسایی ببێتەوە. 

ئەو نەخۆشە دەڵێت، "خەونی گەورەم ئەوەبوو جارێکی دیکە بتوانم خۆمم ببینمەوە وەک کەسێکی ئاسایی قۆڵم پێوەبێت، ئێستا زۆر دڵخۆشم و خەونەکەم هاتە دی".

ئەو پیاوە پێشتر پیشەی کارەباچی بووە و لە 12ی کانوونی دووەمی 1998 لە کاتی کارکردنی لەسەر هێڵێکی ستوونی کارەبایی بەرزەوە، بە هێزی 11 هەزار ڤۆڵت کارەبا لێی دەدات و هەردوو دەستی دەسوتێت.

لە پاش ئەو رووداوە، نەخۆشەکە بۆ ماوەی سێ مانگ بێهۆش دەبێت و نەشتەرگەری بۆ جگەری دەکرێت، دواتر بەهۆی هێزی زۆری کارەباکە و زۆری سوتاوییەکەیەوە و بە ناچاری هەردوو دەستی بە تەواوی دەبڕنەوە.

لەو کاتەوە هەتا ساڵی 2020 بە دوای کەسێکی گونجاودا دەگەڕا کە بتوانێ جەستەی خۆی پێ ببەخشێت، لە کۆتاییدا توانی کەسێک بدۆزێتەوە و بە ئامادەبوونی 50 کارمەند و پزیشک، نەشتەرگەریەکەی بە سەرکەوتویی بۆ ئەنجام درا.

لا يتوفر وصف.




PM:05:02:23/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌