چیرۆكی ئه‌و ئینجیله‌ی بایدن سوێندی پێخوارد
وێستگە ستایل-
له ده‌ستوری وڵاتی ئه‌مه‌ریكادا هه‌ر كه‌سێك ببێته سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته سوێندی یاسایی بخوات به كتێبی پیرۆز" ئینجیل" و ئه‌م سوێند خواردنه له ساڵی 1789 و له دوای ده‌ست به‌كاربوونی "جۆرج واشنتن" وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆته نه‌ریت.
دوێنێ چوار شه‌ممه له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا" جۆ بایدن" وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاسایی به ئینجیل خوارد و هه‌ر زوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی ئه‌ن ئینجله كه پانیه‌كه‌ی 12 سانتیمه‌تره و قوفڵێكی ئاسنی هه‌یه بووه جێگه‌ی باس.
ئینجیله‌كه‌ی ده‌ستی بایدن ساڵی 1893 له‌لایه‌ت باپیرانی بایدنه‌وه كڕدراوه و نه‌وه له‌دوای نه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه .
هاردینگ و ئه‌یزنهاور و جیمی كارتر و جۆرج بوش ی باوك له‌كاتی ده‌ست به‌كاربوونیان وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاساییان به ئینجیله‌كه‌ی سه‌رده‌می جۆرج واشنتن خواردوه به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ و باراك ئۆباما سوێندی یاساییان به ئینجیله‌كه‌ی" ئه‌براهام لینكۆڵن" خواردوه.
PM:07:26:21/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6332
جار خوێنراوهتهوه