‌نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر

وێستگە ستایل-


زه‌هایمه‌ر نه‌خۆشییه‌كی بێ چاره‌سه‌ره‌ له‌ زانستی پزیشكیدا و به‌شێك له‌ مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ چونه‌ ته‌مه‌ن توشی ده‌بن، چه‌ند نیشانه‌یه‌كی پێش وه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ زه‌هایمه‌ر نزیك بۆته‌وه‌ و له‌ حاڵه‌تی هه‌ستپێكردنیان گرنگه‌ كه‌سه‌كه‌ ڕاهێنانی چالاككردنی مێشك ئه‌نجامبدات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری توشبوونی كه‌مبێت، دكتۆر سۆران دیارترین ئه‌و نیشانانه‌ ده‌خانه‌ ڕوو.

1- شت ون کردن.
2- کارەکانی رۆژانە دەبنە کارێکی ئەستەم.
3- گۆڕانی موود - خوڵق.
4- غەڵەتکردن لە لێکدانەوەی شتەکان.
5- بوونی کێشە لە پلاندانان و چارەسەر کردنی کێشەکان.
6- گفتوگۆ و دۆزینەوەی وشەکان زۆر زەحمەت دەبن.
7- گۆڕانی بینین.
8- لەبیر كردن.
9- خۆکشانەوەی کۆمەڵایەتی.


PM:05:08:20/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 4228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌