فشەڵبوونی ئێسک چیە؟
وێستگە ستایل-
فشەڵبوونی ئێسک نەخۆشییەکی ئێسکە لە سەرەتادا بێ ئازارە و نیشانەیە، دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئێسک، کە لەوانەیە بەربونەوەیەکی ئاسایی،چەمانەوە یان كۆکە ببێت هۆی شکان لە یەکێک لە ئێسکەکانی تووشبوەکەدا، دكتۆر هێمن پزیشکی نەخۆشییەکانی جومگە و رۆماتیزم هۆكارهكانی ئهم حاڵهته و چۆنیهتی چارهسهر دهخاته ڕوو.
هۆکارەکانی فشەڵبوونی ئێسک
1- هەڵکشانی تەمەن
2- ڕەگەزی مێ
3- بۆماوەیی
4-زوو وەستانی سوڕی مانگانە لە خانماندا
5- لاوازی لەڕادەبەدەری جەستە
6-بەدخۆراکی،کەمی ڕێژەی ڤیتامین D و کالسیۆم لە تەمەنی گەشەدا.
7-جگەرە و ئەلکهول
8-زۆر خواردنەوەی قاوە زیاتر لە دوو کوپ رۆژانە
9-هەندێ جۆری دەرمان و نەخۆشی درێژ خایەن.
کەی پێویستم بە پشکنینی دێکسا سکان دەبێت؟
1-پیاو سەروو تەمەنی 70 ساڵ
2-ئافرەت سەروو تەمەنی 65 ساڵ
3-لە کاتی بوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەکو ڕۆماتیـزم، غوددەکان،سستی گورچیلەکان نەخۆشیەکانی کۆڵۆن، هەروەها بەکارهێنانی هەندێ جۆر دەرمان بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن و بە ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ ئەنجامدەدرێت.
باشترین چارەسەر و خۆپارێزی بۆ فشەڵبوونی ئێسک و خۆپارێزی لێی وەرزش کردن و وەرگرتنی برێکی باش کالیسیۆم و ڤیتامین D یە،دورکەوتنەوە لە جگەرە و کەمکردنەوەی ئەلکهولە. لەگەڵ بەکارهێنانی هەندێ جۆر دەرمان کە پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگە بڕیاردەدات لەسەر بەکارهێنانی.
PM:04:51:20/01/2021
ئهم بابهته 1784
جار خوێنراوهتهوه