ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌م نیشانانه ده‌كه‌یت ئه‌وه به‌رگری له‌شت لاوازه
وێستگە ستایل-
چه‌ندین هۆكار هه‌یه كار له كۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌كات و به‌شێك له‌وانه ده‌كرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت وه‌ك" سیستمی خۆراك و دڵه‌ڕاوكێ" و به‌شێكی دیكه ده‌سه‌ڵاتی چاره‌سه‌ری نییه وه‌ك " به‌كارهێنانی ده‌رمان یان چاره‌سه‌ری كیمیاوی"
دكتۆر" ئبیسۆلا ئۆلۆلید ده‌ڵێت" هیچ ڕێگایه‌كی سیحراوی نییه بۆ به‌هێزكردنی به‌رگی له‌ش و ته‌نها له‌ڕێی نه‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و وه‌رزشكردن و گۆڕینی سیستمی ژیان و خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و دووركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره و نوستن وه‌ك پێویست یارمه‌تی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش ده‌دات"
باوترین نیشانه‌كانی دابه‌زینی به‌رگری له‌ش:
1- به‌رده‌وام سه‌رماته و زوو زوو توشی په‌تای وه‌رزی زستان ده‌بیت: ئاساییه ساڵانه سێ بۆ چوار جار توشی په‌تای وه‌رزی ببیت به‌ڵام زیاتر له‌وه ناسروشتیه و مانای وایه به‌رگری له‌شت لاوازه.
2-توشبوون به هه‌وكردنی به‌رده‌وام: هه‌وكردنی سییه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه به به‌رده‌وامی ئاماژه‌یه بۆ لاوازی به‌رگری له‌ش.
3-ماندوێتی: كاركردنی زۆر و ماندوێتی به‌رده‌وام هۆكاری دابه‌زینی به‌رگری له‌شن.
4- دڵه‌ڕاوكێ و ترسی زۆر: به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ستكردن به ته‌نهایی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كار له كۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌كات و ئاستی خانه لیمفاویه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش به‌رگری له‌ش لاواز ده‌بێت.
5- گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس: سكچوون و غازات و ئاوسان و ئازاری سك و قه‌بزی مانای ئه‌وه‌ن كه به‌رگری له‌شت باش كار ناكات و به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده‌ت زیانی پێگه‌یشتووه.
PM:04:29:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6928
جار خوێنراوه‌ته‌وه