‌ئه‌م كه‌سانه‌ پێویسته‌ پشكنینی شه‌كره‌ بكه‌ن

وێستگە ستایل-


شه‌كره‌ بریتییه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌ن له‌ ئه‌نجامی زیادبوونی زیاتر له‌ بڕی ئاسایی شه‌كر له‌ خوێندا به‌ هۆی كه‌م و كورتییه‌ك له‌ ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین یان چالاكی ئه‌نسۆلین وه‌ یان هه‌ردووكیانه‌وه‌ ڕووده‌دات، دكتۆر شاهۆ پسپۆڕی هەناوی ڕێنموی ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌كات پشكنین بۆ شه‌كری خوێنیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانن توشبووی شه‌كره‌ن یان نا.

1-  ئەو کەسانەی کە هۆکارێک یان زیاتریان هەیە کە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکە زیاد دەکات، وەک (ئەو هۆکارانەی کە ئەگەری تووشبوون بە شەکرە ی جۆری دووەم زیاد دەکەن:
- زیادبوونی کێش.
-  وەرزش نەکردن و کەم جوڵان.

2-  بۆماوەیی ؛ ئەگەر لە خێزان دا تووشبووی شەکرە(کەسی پلە یەک) هەبێت ، ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەبێت.

3-  تەمەن ؛ لەگەڵ زیادبوونی تەمەن ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەکات.

4- شەکرەی دووگیانی مەترسی یە بۆ تووشبوون بە شەکرەی جۆری ۲.

5- بوونی کیسی سەر هێلکەدان( کۆ نیشانەی کیسی هێلکەدان)

6- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

7-بەرزبوونەوەی چەوریەکان.

- هەر کەسێک تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاتر بێت، هەموو ۳ ساڵ جارێک دەبێت پشکنین بکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تووشی شەکرە نەبوە.
-. ئەو خانمانەی کەشەکرەی دووگیانیان هەبوە ، دەبێت هەموو ۳ ساڵ جارێک پشکنینی شەکرە ئەنجام بدەن.
- ئەو کەسانەی کە لە قۆناغی پێش نەخۆشی شەکرەدان پێویستە ساڵانە جارێک پشکنین ئەنجام بدەن.


PM:07:39:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 5848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌