به‌وێنه.. پێش مه‌راسیمی ده‌ست به‌كاربوونی بایدن نمایشێكی جیاواز كرا
وێستگە ستایل-
بڕیار وایه 20 ی ئه‌م مانگه جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا به‌فه‌رمی سوێندی یاسایی بخوات و بچێته كۆشكی سپی نیشته‌جێ ببێت.
ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌چڕی له ئه‌مه‌ریكا ئاهه‌نگی سوێند خواردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جیاواز ده‌بێت و پێش وه‌خته نمایشێكی جیاواز له واشنتن ڕێكخراوه كه پێكهاتووه له نزیكه‌ی 200000 ئاڵا له National Mall ڕیزكراوه.
ئه‌م ئاڵایانه به‌مانای ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه دانراوه كه به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه و ئه‌گه‌ر زیندو بونایه ده‌یانتوانی به‌شداربن له ئاهه‌نگی سوێند خواردنی بایدن.
PM:05:47:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3080
جار خوێنراوه‌ته‌وه