ئه‌م جۆرانه‌ی كه‌چه‌ڵی چاره‌سه‌ری نییه
وێستگە ستایل-
دكتۆر و ڕاگه‌یاندنكاری ڕوسی" ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆف" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی"ڕوسیا -1" باس له‌و حاڵه‌تانه‌ی ڕوتانه‌وه‌ی قژ ده‌كات كه ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌وانه‌ش كه چاك نابنه‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌چه‌ڵیانه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بۆماوه‌ی یان لاواز بوونی موه‌كان و هه‌ڵوه‌رینیانه چاره‌سه‌ری نییه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵوه‌رینی قژ هۆكاره‌كه‌ی بۆماوه‌یی نه‌بێت واته هۆكاره‌كه‌ی ماندوێتی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاسنی خوێن و نه‌خۆشی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه له‌ڕێی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره‌وه و ئه‌و قژ هه‌ڵوه‌رینه‌ی هۆكاره‌كه‌ی هه‌وكردنی كه‌ڕوی پێستی سه‌ر بێت به هه‌مان شێوه چاره‌سه‌ری هه‌یه"
پسپۆڕان پێشتر ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه گیراوه‌ی به‌رسیمی سور یارمه‌تی چالاككردنه‌وه‌ی ڕه‌گی موه‌كانی قژی پیاوان ده‌كات و %13 ی ئه‌و پیاوانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه جارێكی دیكه قژیان ڕواوه‌ته‌وه و %29 یان له‌ده‌ست هه‌ڵوه‌رینی قژیان ڕزگاریان بووه.
PM:04:28:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3792
جار خوێنراوه‌ته‌وه