ته‌ندروستی جیهانی: توشبووان به كۆرۆنا تا ئه‌م كاته ڤایرۆسه‌كه بۆ كه‌سانی ته‌ندروست ده‌گوازنه‌وه
وێستگە ستایل-
وته‌بێژی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕوسیا" میلیتا فۆینۆفیتش" ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی دیاریكرد كه توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كه‌سانی ته‌ندروستی ده‌گوازنه‌وه.
ئه‌م پسپۆڕه نێوده‌وڵه‌تیه ده‌ڵێت" توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردوه كه توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی 8-9 ڕۆژ دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌كه بۆ كه‌سانی ته‌ندروست ده‌گوازنه‌وه ئه‌و كاته‌ی توشبووه‌كه نیشانه‌ی زۆر توندی نه‌بێت"
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی به توندی توشی په‌تاكه بوون ئه‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 9 ڕۆژ توانای توشكردنی كه‌سانی ته‌ندروستیان هه‌یه.
PM:08:22:18/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2428
جار خوێنراوهتهوه