ڤیدیۆ: گه‌نجێك به ژه‌هری دووپشك ده‌وڵه‌مه‌ند بووه
وێستگە ستایل-
محمد گه‌نجێكی میسریه كاره‌كه‌ی ده‌ركردنی ژه‌هری مار و دوپشكه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له یه‌كه‌م ساڵی خوێندنی زانكۆوه سه‌رقاڵی ئه‌م كاره‌یه و تا ئێستا ئه‌مه 6 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كات.
ده‌رهێنانی ژه‌هر له دووپشك به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت له‌سه‌ره‌تاوه دوپشكه‌كه ده‌خرێته گیراوه‌یه‌كی خوێیاوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌زوی كاره‌با بگات به دووپشكه‌كه و به‌مه‌ش ڕژێنه‌كانی چالاك ده‌بێت بۆ ده‌ردانی ژه‌هر له نزیك كلكیه‌وه و دواتر ژه‌هره‌كه ده‌خرێته شوشه‌ی بچوكه‌وه و له 20-50 پله‌ی ژێر سفر هه‌ڵده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆتینی ژه‌هره‌كه له تێك‌شكان پارێزراو بێت.
ژه‌هری دووپشك به‌گشتی بۆ دروستكردنی ده‌رمان به‌كارده‌هێندرێت و له ئێستادا 24 جۆری ده‌رمان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه تۆماركراوه و له ده‌رمانخانه‌كان به‌رده‌ستن كه مادده‌ی چالاك له‌ناویاندا ژه‌هری دووپشك یان ژه‌هری ماره.
محمد هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت كه یه‌كه‌م كه‌س بێت له میسر كۆگای تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی ژه‌هری هه‌بێت و به‌م نزیكانه به‌هۆی كاره‌كه‌ی ئه‌وه‌وه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بدۆزرێته‌وه.
PM:02:13:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 7080
جار خوێنراوه‌ته‌وه