كۆمه‌ڵێك ڕێنمای گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆیان لاواز بكه‌ن
وێستگە ستایل-
بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی خۆ لاوازكردنه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت وا پێویست ده‌كات كه كه‌سه‌كه خواردنی ته‌ندروست و وه‌رزشكردن بكات به به‌شێك له ژیانی، واته وه‌ك چۆن خۆششتن و خۆگۆڕین به‌شێكن له ژیانی، ئاواش به‌رنامه‌ی خۆ لاوازكردنه‌كه‌ی هه‌میشه له مێشك بێت و په‌یڕه‌وی بكات.
وا باشتریشه كه كه‌سه قه‌ڵه‌وه‌كه ئامانجێكی دیاركراو دابنێ بۆ دابه‌زاندنه‌كه، بۆ نموونه بڵێ ده‌مه‌وێ كێشی له‌شم بگاته 80 كگم پاش سێ مانگی تر.
دوو بنەمای سەرەکی هەیە بۆ خۆلاوازکردن ئەوانیش سیستەمی خواردن و وەرزشکردنە، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر داهات پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نه‌كه.
1- خواردنی ته‌ندروست زۆر پێویسته بۆ لاوازبوون. پێویسته كه‌سه‌كه هه‌ر سێ ژه‌مه سه‌ره‌كیه‌كه بكات،به‌تایبه‌تی ژه‌می به‌یانیان كه زینده چالاكیه‌كانی له‌ش ڕێك ده‌خاته‌وه و نایه‌ڵێ كه‌سه‌كه قه‌ڵه‌و بێت، وه له به‌ینی ژه‌مه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ نموونه له به‌رامبه‌ر تیڤی یان له‌ناو ئۆتۆمبێل خواردن نه‌خوات، وه نابێ خۆی وابه‌سته بكات به خواردنی ژه‌مه خێراكان(وجبات سریعه) و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و خواردنه‌وه گازیه‌كانی وه‌كو بیبسی و خواردنی له قووتونراو، ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌گه‌ری قه‌ڵه‌وی زیاتر ده‌كه‌ن، چونكه تاووزه‌یان زۆر تێدایه.
2- پێویسته كه‌سه‌كه خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابهێنێ كه خواردنی چه‌وری و شیرین نه‌خوات، بۆ نموونه له‌جیاتی شتی سووره‌كراو با كووڵاو بخوات،له‌جیاتی گۆشتی سوور با گۆشتی مریشك یان ماسی بخوات.
3- بەپێی ئەوەی زۆربەی قەڵەوی خەڵکی ئێمە لە خواردنی کاربۆهیدراتە، بۆ دابەزاندنی کێش پێویستە خواردنی برنج کەم بخورێت (لە هەفتەیەکدا ۳ ژەم زیاتر برنج مەخۆ، هەر ژەمەی ٥ کەوچک زیاتر مەخۆ، بنکڕی برنج مەخۆ) و نان بە چێشتەوە مەخۆ، هەروەها زۆر گرنگە کاربۆهیدراتی تری وەکو پەتاتە و گەنمەشامی و مەعکەڕۆنی و شیرینی دروستکراو و ئایس کرم زۆر نەخورێت. لەجیاتی شیرینی دروستکراو میوەی تازە بخۆ، لەجیاتی بیبسی ماستاو بخۆرەوە. خواردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه شیریه‌كان پێویستن و به‌سوودیشن به‌مه‌رجێك زۆر چه‌ور نه‌بن(واتە کەرە و قەیماغ و سەرتوێژی ماست زۆر مەخۆ).
4- خورادنه‌وه‌ی ئاو رۆژانه 10 په‌رداخ پێویسته بۆ كه‌سێكی قه‌ڵه‌و بۆ ششتنه‌وه‌ی ژه‌هر و پاشه‌ڕۆكان و یارمه‌تیدان بۆ لاوازبوون. پێویسته كه‌سه‌كه خوێ زۆر نه‌خوات(ته‌نها 3-5 گم ڕۆژانه پێویسته) واتە خوێی زیادە لەسەر سفرە دامەنێ، چونكه خوێ یارمه‌تی هێشتنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه‌كان ده‌دات و قه‌ڵه‌ویه‌كه زیاتر ده‌كات.
5- ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆ لاوازبوون و هێشتنه‌وه‌ی كێشی له‌ش به ئاسایی،بریتیه له خواردنی به‌رده‌وامی سه‌وزه و میوه، چونكه ئه‌م خۆراكانه ماده پێویست وگرنگه‌كانی وه‌كو ڤیتامین و كانزاكانیان زۆر تێدایه و چه‌ورییان تێدا نیه،كه هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌ڵه‌وییه، به پێچه‌وانه‌وه یارمه‌تی تواندنه‌وه‌ی چه‌وری ده‌ده‌ن و زۆربه‌سوودن بۆ لاوازبوون.
پێویسته هەموو کەسێک هیچ ژه‌مێك نه‌كات به‌بێ زه‌ڵاته و هیچ شه‌وێك رۆژ نه‌كاته‌وه به‌بێ خواردنی دووسێ پارچه میوه، جا هه‌ر میوه‌یه‌ك بێت. وا باشە میوە پێش ژەمی ئێواران بخورێت. ئه‌مانه ده‌بێ ببن به به‌شێك له ڕۆتینی ڕۆژانه‌ی كه‌سه‌كه.
PM:01:39:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2176
جار خوێنراوه‌ته‌وه