توێژینه‌وه‌یه‌ك: دوو مه‌تر دووری بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا به‌س نییه
وێستگە ستایل-
دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆته خویه‌كی باو له‌ناو زۆرینه‌ی هاوڵاتیان و هۆكاره‌كه‌شی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" سكای نیوز" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه " زاناكان پێیان وایه دووری 2 مه‌تر به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی له دووری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا په‌یڕه‌وبكرێت به‌ڵكو پێویسته بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوڵاتیان زیاتر له 2 مه‌تر له یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت له هه‌ناسه‌دانێكه‌وه 200 وردیله‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌خاته هه‌واوه"
جولیان تانگ پسپۆڕی زانستی ڤایرۆس له زانكۆی "لیسته‌ری به‌ریتانی" باس له‌وه ده‌كات پێویسته دوباره پێدا چونه‌وه بكرێت بۆ ڕوبه‌ری دووری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت دوای هاتنی شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه زۆر خێراتر له جۆری یه‌كه‌م بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌تا هاوڵاتیان زیاتر له یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌متر ده‌بێت و باشتر وایه 3 مه‌تر له یه‌كتر دووربن و له‌گه‌ڵیدا ده‌مامك به‌كاربهێندرێت.
PM:03:08:14/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2196
جار خوێنراوه‌ته‌وه