ڤیدیۆ: بایدن یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه كه توشبووی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه
وێستگە ستایل-
جۆ بایدن یەکەم سەرۆکی ئه‌مه‌ریكایه کە تووش بووی نەخۆشی (ستامەر)ە واتە زمان گیران لە کاتی قسە کردن، ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن ناتوانن به ته‌واوه‌تی وشه‌كان ده‌رببڕن.
هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ :
1- شێواوی توانای كۆنتڕۆڵكردنی وشه‌كان واده‌كات مرۆڤ نه‌توانێت ئه‌و وشانه‌ی ده‌یه‌وێت بێ گرفت وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی ده‌ریببڕێت.
2- هۆكاری بۆماوه‌یی، ئه‌و كاته‌ی دایك یان باوك هه‌ڵگری ئه‌م حاڵه‌ته بن ئه‌وه ئه‌گه‌ی زۆره بۆ منداڵه‌كانیشی بگوازرێته‌وه.
هۆكاره لاوه‌كیه‌كان كه ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته زۆر ده‌كه‌ن:
1- جه‌ڵته‌ی مێشك یان زیان گه‌یشتن به مێشك به هه‌رهۆكارێك بێت.
2- گرفت و كێشه سۆزداریه‌كان یان كاتێك كه‌سێك توشی ڕووداوێكی خه‌ماوی ده‌بێت به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئازیزێكیه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه توشی ئه‌مه ببێت.
پێشتر لەو پادشای بەریتانیا هەمان نەخۆشی هەبوو کە لە فيلمە بەناوبانگەکەی (ووتـارەکەی پادشا) دەرکەوت.
PM:02:19:14/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 10072
جار خوێنراوه‌ته‌وه