تێچووی خاوێنكردنه‌وه‌ی كۆشكی سپی چه‌نده پێش ئه‌وه‌ی بایدن بچێته ناوی؟
وێستگە ستایل-
پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێدراوی ئه‌مه‌ریكا" جۆ بایدن" بچێته كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ و میلانیا كۆشك جێده‌هێڵن پێویسته خاوێن بكرێته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی شایه‌نی سه‌رۆكه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی"CNN" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆشك به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت خاوێن ده‌كرێته‌وه و پێده‌چێت تێچووی خاوێنكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی كۆشكی سپی بۆ جۆ بایدن بگاته نیو ملیۆن دۆلار.
له‌م بڕه پاره‌یه 40 هه‌زار دۆلار بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی فه‌رشه‌كانه و 115 هه‌زار دۆلار بۆ گۆڕینی زه‌ویه‌كه‌یه و 50 هه‌زار دۆلار بۆ بۆیاخی دیوار و كاغه‌زی دیواره‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
جۆ بایدن كاندیدی دیموکراتەکان دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتنی راگه‌یه‌ندرا و بووه 46ـەمین سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا رایگه‌یاند، ده‌بێته سەرۆکی هەموو ئەمریکییەکان و ئەو متمانەیەتان دەپارێزێت کە بە ئه‌ویان بەخشی.
PM:09:02:13/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4176
جار خوێنراوه‌ته‌وه