سه‌رتیپ به‌ختیار له‌سه‌ر بابه‌تی جیابوونه‌وه‌ی له سنور ئالانی هاته ده‌نگ
وێستگە ستایل-
دوو هاوسه‌ر كه وه‌ك دوو عاشق ده‌رده‌كه‌وتن ئێستاش قسه له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌یان ده‌كرێت، سنور ئالانی و سه‌رتیپ به‌ختیار دوو ڕاگه‌یاندنكاری دیارن و ئێستا سه‌رتیپ له كه‌ناڵی كوردسات و سنور له كه‌ناڵی ڕووداوه، له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره سه‌رتیپ له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له ئینستگرام ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه.
سەرتیپ بەختیار لە پۆسته‌كه‌یدا له‌سه‌ر ژیانی تایبەتی رایگەیاند، "دەشێت دواكەوتبم لە دركاندنی بابەتێك كە رۆژانە روبەروی پرسیارێكی زۆری ئێوەم دەكاتەوە، هەربۆیە لە ئێستاوە رایدەگەیەنم كە من و دایكی ئێللا لەدوای هەشت ساڵ كۆتاییمان بە ژیانی هاوسەریمان هێناوە".
ئه‌و ده‌ڵێت "زۆر شت هەیە بۆ وتن، بەڵام بێدەنگی باشترین وەڵامە، ژیان بەردەوامە و خودا پاداشتی دڵ پاكیمان دەداتەوە، لە دوای رۆیشتوەكان كەسانی باشتر دێن، تەمەن باقی بێت باوكێكی باش بم بۆ ئێللای ئازیزم".
سه‌رتیپ و سنور خه‌ڵكی شاری سلێمانین و سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیان له‌كه‌ناڵی NRT یه‌وه بووه و ئێستا هه‌ریه‌كه‌یان له كه‌ناڵێك بێژه‌رن و خاوه‌نی كچێكن به‌ناوی" ئیلا"
PM:07:32:13/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 47596
جار خوێنراوه‌ته‌وه