توێژینه‌وه‌یه‌ك: سێ به‌شی چاكبوه‌وه‌كانی كۆرۆنا له ووهان توشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوون
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه چیینیه‌كان ئاشكرایان كرد كه 3 له كۆی 4 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه چاكبونه‌ته‌وه له ووهان توشی گرفت و نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوون، وه‌ك" ماندوێتی و خه‌مۆكی و شیبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی سییه‌كان" دوای 6 مانگ چاكبوونه‌وه‌یان له ڤایرۆسه‌كه.
له ئێستادا پسپۆڕان سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بزانن و ترسیان له‌وه‌ش هه‌یه كه 6- 12 مانگی دیكه دیارنییه چی ڕووده‌دات و چی چاوه‌ڕوانی چاكبوه‌وه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پسپۆڕه چینیه‌كان داتایان له‌سه‌ر 1700 توشبووی كۆرۆنا له ووهان وه‌رگرتوه و به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخستوه 3 له كۆی 4 نه‌خۆش هه‌ستیان به چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كردووه دوای 6 مانگ له توشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه و هێشتا خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و لاوازی ماسولكه‌كان و هه‌ستكردن به ماندوێتیان تیادایه له‌گه‌ڵ شیبوونه‌وه‌ی توندی خانه‌ی سییه‌كانیان.
هاوكات ڤایرۆسی سارس كه ساڵی 2003- 2004 بڵاوبویه‌وه دوای 3 ساڵ كاریگه‌ری نه‌رێنی و درێژخایه‌نی ڤایرۆسه‌كه زانرا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 6 مانگی داهاتودا كاریگه‌ری درێژخایه‌نی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر توشبووان بزانرێت.
PM:05:33:13/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3236
جار خوێنراوه‌ته‌وه