‌3 ڕێنمایی گرنگ له‌سه‌ر به‌رزه‌ په‌ستانی خوێن

وێستگە ستایل-


پەستانی خوێن پێویستە بۆ ئەوەی خوێن بەبەردەوامی هاتوچۆ بکات بەناو بۆریەکانی خوێن و لە نێوان دڵ و بۆریەکانی دا، ژمارەیەکی ئاسایی هەیە ئەم پەستانە کە بریتییە لە ١٢٠ملم/جیوە لە کاتی کرژبونی دڵ و ٨٠ملم/جیوە لە کاتی خاوبونەوەی دڵ، دكتۆر سوركێو پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

1- بەرزەپەستانی خوێن مانای ئەوەیە کە کاتێک پەستانی خوێن ئەپێویت ئەوا بەرزتر دەخوێنێتەوە لە پەستانی ئاسایی خوێن، واتە لە کاتی کرژبون دا بەردەوام ١٤٠ ملم/جیوە یان زیادترە ، وە لە کاتی خاوبونەوەی دڵ دا ٩٠ ملم/جیوە یان زیاتره‌.

2- بە شێوەیەکی گشتی  بەرزەپەستانی خوێن نیشانەی نییە .

3-بەرزەپەستانی خوێن ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا دەبێتەهۆی جەڵتەی مێشک، جەڵتەی دڵ، شکسی دڵ و گورچیلەکان، کوێری و لەدەستدانی میمۆری و لەبیرچونەوە .

بە کۆنتڕۆڵکردنی بەرزەپەستانی خوێن ، ئەوا باشترین دیاری پێشکەش بە جەستەی خۆت دەکەیت لەبەرئەوەی بە شێوەیەکی زۆر ماکەکانی بەرزەپەستانی خوێن و مردنت کەم دەکەیتەوە.


PM:03:06:13/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌