له‌كاتی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێت ئه‌م ده‌رمانانه بخورێن
وێستگە ستایل-
دكتۆر جوشوا شافزین له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی ئه‌مه‌ریكا له " سینسناتی" داوا ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن له‌ماوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان له به‌كارهێنانی چه‌ند جۆرێك ده‌رمان دوور بكه‌ونه‌وه.
ئه‌م پزیشكه داوا ده‌كات توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رمانی دژه سكچوون و ده‌رمانی لۆبیرامید به‌كارنه‌هێنرێت چونكه ئه‌مه جوڵه‌ی گه‌ده خاوده‌كاته‌وه و دژی خاوێن بوونه‌وه‌ی گه‌ده‌یه له به‌كتریا و هه‌وكردن و داواش ده‌كات له‌و ماوه‌یه‌دا خواردنه‌وه‌ی ئاو زۆر بكرێت.
دكتۆر جوشوا داواش ده‌كات هه‌ر ده‌رمانێك كه " فینیلفرین" ی تیادایه توشبووانی كۆرۆنا له به‌كارهێنانی دوور بكه‌ونه‌وه چونكه زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت و چه‌ندین سپرای تایبه‌ت به لوت ئه‌م ده‌رمانه‌ی تیادایه و زیان به‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت كه گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه.
PM:02:57:13/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 5964
جار خوێنراوه‌ته‌وه