‌چه‌ند جۆرێك وه‌رزش چاره‌سه‌ری ئازاری مل ده‌كات

وێستگە ستایل-


مل ئێشان حاڵەتێکی زۆر باوە، ماسولکەکانی مل توشی گرژبوون دەبن کاتێ بۆ ماوەیەک لەبارێکی ناڕێکدا بمێننەوە وەک مل چەمانەوەی ماوەدرێژ لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل یا کۆمپیوتەر یا ئەو ئیشانەی کە مل چەماندنەوەی زۆری تێدایە.

دكتۆر ئه‌مین پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ئێسك له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت" سەوەفانی فەقەرەکانی ملیش بەهەمانشێوە هۆکارێکی باوی مل ئێشانە، بەدەگمەنیش مل ئێشە نیشانەی هەندێ نەخۆشی ترسناکە."

سه‌باره‌ت به‌ كاتی سه‌ردانكردنی پزیشك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" پەیوەندی بە پزیشکەوە بکە هەرکات مل ئێشانەکەت زۆر توند بوو، یا نشەش حەوت ڕۆژێک ئازارەکە مایەوە بەبێئەوەی ئازارەکەت بەرەو کەمبوونەوە بچێ، یا کاتێک ملئێشەکە سەرئێشە یا سینگ ئێشانی لەگەڵ بوو یاخود ئازارەکە ڕۆیشت بۆ شان و قۆڵەکان یا هەستت بە بێهێزبوون و سڕبوون و مێروولەکردن ی قۆڵەکان کرد."

بۆ کەمکردنەوەی ئازاری مل تکایە مل چەماندنەوە کەم بکەنەوە ئەگەریش مل چەماندنەوەکەت پەیوەندی بە ئیشەکەتەوە هەیە وەک بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، یا خەیاتی، یا هەر ئیش و کارێکیتر،ڕۆژانە چەند جارێک ئەو وەرزشەی لە وێنەکەدا دیارە ئەنجام بدە.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏٣‏ أشخاص‏


PM:10:07:12/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌