11 ڕێنمایی گرنگ بۆ خانمانی دووگیان
وێستگە ستایل-
کاتێک خانمان دووگیان دەبن زۆر گرنگە کە ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامۆژگاری دكتۆره وههیبه پسپۆڕی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبونه بۆ خانمان کە گەر جێبەجێی بکەیت ماوەی دووگیانی بە تەندروستی و بەختەوەری تێدەپەڕێنیت:
1- وەرزشی سادە و بەتایبەت ڕێکردن و مەلە و یۆگا ئەنجام بدە.
2- ئاگاداری ماکیاژ و کەرەستە جوانکاریەکانت بە، تا دەتوانیت کەم بەکاری بهێنە چونکە کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی کۆرپە.
3- سستمی خواردنت بگۆڕە و هەوڵبدە شتی تەندرووست بخۆیت، بەتایبەتی سەوزە و میوە.
4- لە ڕێگای شێلان و مەساجەوە ئازاری ماسولکەکانت مەهێڵە.
5- ڕۆژانە لانیکەم ١٠ پەرداخ ئاو بخۆرەوە بۆئەوەی جەستەت تەندروست بێت.
6- لە ١٨ تا ٢٤ هەفتەی دووگیانیدا دەتوانیت بە فڕۆکە گەشت بکەیت، بەڵام پاش ئەوە تەندروستی منداڵەکەت مەخەرە مەترسیەوە.
7- بۆ چارەسەری کێشە تەندروستیەکانی وەک دڵەکزێ و ئازار چارەسەرە سروشتیەکان بەکاربهێنە و لە چارەسەری کیمیایی دوربکەوەرەوە.
8- کاتێک دوگیانیت پێستت هەستیارترە، بۆیە کرێمی دژەخۆر و شیدار كه ره وه بەکار بهێنە.
9- لەسەر سک یان لەسەر پشت مەخەوە و هەوڵبدە کەمێک بەلادا بکەویت.
10- بۆ ئەم ماوەیە لە پێڵاوی بن بەرز دوربکەوەرەوە.
11- متمانەت بەخۆت هەبێت و دڵنیابە لەوەی کە ئەم قۆناغە بە سەرکەوتووی وەک هەموو دایکەکانی دیکە تێدەپەڕێنیت.
PM:09:50:12/01/2021
ئهم بابهته 2544
جار خوێنراوهتهوه