چێشتخانه‌كه‌ی ستالین داخرا
وێستگە ستایل-
خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به شاورمه له مۆسكۆ دوای یه‌ك ڕۆژ له كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌كه‌ی به‌هۆی توڕه‌ی خه‌ڵك له ناوی چێشتخانه‌كه‌ی ناچار بوو چێشتخانه‌كه‌ی دابخات.
ئه‌م پیاوه چێشتخانه‌كه‌ی ناوناوه" ستالین" و وێنه‌یه‌كی سه‌رۆكی حیزبی شیوعی" ستالین" ی به دیوی ده‌ره‌وه‌ی چێشتخانه‌كه هه‌ڵواسیوه و خۆی له ناوه‌وه‌ی دوكانه‌كه‌ی جلوبه‌رگی پیاوانی "ئه‌من" ی پۆشیوه له سه‌رده‌می ستالینندا.
ستانیسلاڤ ڤۆلتمان خاوه‌نی ئه‌م چێشتخانه‌یه‌یه و باس له‌وه ده‌كات هۆكاری داخستنی چێشتخانه‌كه‌ی یاسایی نه‌بووه و سه‌ره‌تا پیاوانی پۆلیس پێیان وتووه كه پێویسته هێمای ستالین له‌سه‌ر دوكانه‌كه‌ی لاببات و دواتر به‌ته‌واوه‌تی چێشتخانه‌كه‌یان پێداختسووه.
خاوه‌نی چێشتخانه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چێشتخانه‌كه‌ی ببێته جێگه‌ی باس به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه دابخرێت.
سه‌رده‌می ستالین سه‌رده‌مێكی توند‌و تیژی و چه‌وساندنه‌وه و برسێتی بووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاته‌دا ژیاون.
PM:07:26:12/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2588
جار خوێنراوه‌ته‌وه