مۆدێرنا ئاشكرای كرد.. ڤاكسینه‌كه‌ی تا ئه‌م به‌رواره به‌چالاكی ده‌مێنێته‌وه له له‌شدا
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای مۆدێرنا به‌رهه‌مهێنه‌ری ڤاكسینی كۆرۆنا له كۆنگره‌ی J.P. Morgan بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ئاشكرای كرد كه ئه‌و ڤاكسینه‌ی كۆمپانیاكه‌ی به‌رهه‌می هێناوه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌چالاكی له له‌شی مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م كۆمپانیایه‌ی تایبه‌ت به ده‌رمان ئاشكرای كردوه كه ته‌كنیكی (mRNA) كه كۆمپانیاكه‌ی به‌كاریهێناوه بۆ دروستكردنی ڤاكسینه‌كه‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ یه‌ك ساڵ كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش توانای ناسینه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه.
مۆدێرنا مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو ئاشكرای كرد كه تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر توانای چالای ڤاكسینه‌كه‌ی ده‌كات دژی هه‌موو شریته جیاوازه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا.
پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له ئه‌مساڵدا كۆمپانیای مۆدێرنا ئه‌مساڵ بای 11.7 ملیار دۆلار ڤاكسینه‌كه‌ی بفرۆشێت به پشت به‌ستن به‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ی حكومه‌تی وڵاتان له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه ئه‌نجامیداوه.
PM:04:17:12/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2328
جار خوێنراوهتهوه