ڤیدیۆ: له سعودیه به‌فر باری
وێستگە ستایل-
دوێنێ دوو شه‌ممه له سه‌نته‌ری" ببللسمر" كه 110 كیلۆمه‌تر له باكوری شاری ئه‌بها له سعودیه‌وه دوره له ڕوداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا به‌فر باری.
تا ئێستاش ئه‌م ناوچه‌یه و چه‌ندین به‌شی فراوانی ناوچه‌ی" عسیر" له‌ڕووی كه‌شوهه‌واوه ناجێگیره و پله‌كانی گه‌رما له سفر پله نزیك بۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌فر باریوه.
هاوكات سه‌نته‌ری نیشتیمانی بۆ كه‌شوهه‌وا هۆشداری داوه‌ته بارینی بارانێكی به‌خوڕ له ناوچه‌ی " عسیر" و له‌گه‌ڵیدا سه‌رمایه‌كی زۆر ڕوو له ناوچه‌كه ده‌كات و ئاستی بینین زۆر داده‌به‌زێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
PM:04:02:12/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4596
جار خوێنراوه‌ته‌وه