هاری و میگن هه‌ژماره‌كه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕاگرت
وێستگە ستایل-
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" زه سه‌نده‌ی تایمز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه شازاده هاری، شه‌شه‌م جێگره‌وه‌ی شاژنی به‌ریتانیا و میگن ی هاوسه‌ری به‌ته‌واوه‌تی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان جێهێشت.
دۆق و دۆقه‌ی به‌ریتانیا هه‌ژمارێكی فه‌رمیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام هه‌بوو كه زیاتر له 10 ملیۆن فۆڵۆوه‌ریان هه‌بووه و له‌دوای كۆتای هاتنی كاره فه‌رمیه‌كانیان وه‌ك ئه‌ندامێكی خێزانی شاهانه له مانگی 4 ی 2020 ه‌وه به ته‌واوه‌تی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دووركه‌وتونه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و توندوتیژی و قسه جۆراوجۆرانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو هاوسه‌ره كراوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌م بڕیاره‌یانداوه.
له ئێستادا شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م و شازاده چارلزی كوڕی و ولیامی نه‌وه‌ی و كه‌یت ی هاوسه‌ری ولیام هه‌ژماره فه‌رمیه‌كانیان له هه‌ریه‌ك له " ئینستگرام و تویته‌ر و فه‌یسبووك" به‌كارده‌هێنن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانیان.
PM:04:31:11/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوه‌ته‌وه