‌هۆكاره‌كانی ئازاری پاژنه‌ی پێ

وێستگە ستایل-

ئازاری بنی پێ، یان ژێرەوەی پێیەکان_planter fasciitis یەکێکە لە کێشە تەندروستیە بەربڵاوەکان لەناو خەڵکدا، نەخۆشەکە هەست بە ئازار دەکات لە ژێر پێیەکانیدا، لە کاتی ڕۆشتن یاخود سەرکەوتنی بە پێ پلیکانەدا، دكتۆر هێمن پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ئێسك هۆكاره‌كانی ئه‌م ئازاره‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

1-ئەم ئازارە زۆر بەهێزە لە بەیانیاندا،دوای لەخەو هەستان، هەروەها دوای دانیشتن بۆ ماوەیەکی درێژ، دواتر وردە وردە کەمتر دەبێت لەگەڵ ڕۆشتن و دیسان زیاد دەبێتەوە لە کۆتایی ڕۆژەکەدا.

2-دەکرێت هیچ هۆکارێکی نەخۆشی لە پشت نەبێت،بەڵام لەوانەیە هۆکارەکەی یەکێك لە نەخۆشیەکانی ڕۆماتیـزم بێت.

3-چارەسەری دەکرێت لە ڕێگای هەندێ جۆری ڕاهێنانی وەرزشی لەگەڵ بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن.

4-لەوانە هەندێک جار پێویست بکات بە بەکارهێنانی دەرزی ستیرۆیدی یان پلازما بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنەکە.


PM:04:09:11/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 4956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌