بۆچی عادل ئیمام به‌شداری مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی هاوڕێكانی ناكات؟
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری "عادل ئیمام" چه‌ندین هاوڕێی ته‌مه‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا به‌ڵام ڕێگه‌ی پێ نادرێت به‌شداری پرسه‌كانیان بكات، و كۆتا دانه‌یان هونه‌رمه‌ند" هادی الجیار " بوو كه به‌هۆی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوكات ئیمام له پرسه‌ی نوسه‌ر و سیناریست" وحید حامد" ئاماده نه‌بوو كه هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا گیانی له‌ده‌ستدا و سه‌ركه‌وتوو ترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م سیناریسته "الإرهاب والكباب" و"گیور الڤلام" و"المنسی" و"للعب مع الكبار" و"النوم فی العسل" و"الإنسان یعیش مره واحده" بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك تایبه‌ت به گۆڤاری" الوطن" ی میسری ئاشكرای كردوه كه هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام له ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانێت به‌شداری پرسه‌ی هاوڕێكانی بێت چونكه دۆخی ته‌ندروستی زۆر باش نییه و له‌میانی وێنه‌گرتنی كۆتا دراما كه كاری تیادا كردوه توشی گرفتی ته‌ندروستی بووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كاری وێنه‌گرتنی دراماكه چه‌ند جارێك دواخراوه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی چاكبۆته‌وه.
عادل ئیمامی ته‌مه‌ن 81 ساڵ ته‌واوی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی و نه‌وه‌كانی به‌سه‌ر ده‌بات و ته‌نها له‌ڕێی هه‌ژماره فه‌رمیه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خه‌مباری خۆی بۆ مردنی هاوڕێكانی ده‌رده‌بڕێت.
PM:02:50:11/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 8888
جار خوێنراوهتهوه