ئیڤانكا له‌لایه‌ن خزمێكیه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر
وێستگە ستایل-
ئیڤانكا تره‌مپ كچی سه‌رۆكی پێشووی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" دۆناڵد تره‌مپ" ڕوبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر بویه‌وه دوای ئه‌وه‌ی تویتێكی له‌سه‌ر هێرش به‌ره‌كانی باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس كرد و به كه‌سانێكی نیشتیمانی ناوی بردوون ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌هۆی ئه‌و ڕوداوه‌وه 5 كه‌س كوژران و زیاتر له 50 كه‌سی دیكه ده‌ستگیر كراون.
نمایشكاری جلوبه‌رگ" كارلی كلۆس" هاوسه‌ری جۆش كۆشنه‌ر برای جارید كۆشنه‌ر كه ده‌كاته هاوسه‌ری ئیڤانكا له‌ڕێی تویتێكه‌وه ڕه‌خنه‌ی له ئیڤانكا گرتوه بۆ ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی له‌باره‌ی ڕوداوه‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژه و هه‌ر زوو ئیڤانكا به‌هۆی ئه‌و هێرشه زۆره‌ی له‌ڕێی كۆمێنته‌وه كرایه سه‌ری پۆسته‌كه‌ی سڕیه‌وه.
كلۆس له‌ڕێی تویتێكه‌وه نوسیویه‌تی" قبوڵكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان مانای ڕازیبونه به دیموكراتی و ئه‌مه نیشتمانی بوون ده‌رده‌خات و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نانه‌وه‌ی پشێوی كارێكی نه‌شیاوه"
ئه‌م وتانه‌ی كلۆس له‌سه‌ر تویته‌ی ئیڤانكا له‌كاتێكدایه ئه‌م دوو خانمه هاوڕێی زۆر نزیكی یه‌كترن و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ یه‌كتر قسه ده‌كه‌ن و باس له‌وه‌ش ده‌كرێت گفتوگۆكانی نێوانیان هه‌تا ئێستا دوور بووه له سیاسه‌ت.
PM:09:56:10/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2140
جار خوێنراوه‌ته‌وه