بوكێ له ئاهه‌نگه‌كه‌ی ڕایكرد و له‌گه‌ڵ یه‌كێك له میوانه‌كان هاوسه‌رگیری كرد
وێستگە ستایل-
چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی خانمێكی هندی له ئاهه‌نگه‌كه‌ی ڕایكرد له گوندی " تاریكیری تالوك" له هندستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هاوسه‌رگیری بكات.
بڕیار وابووه دوو خوشك به‌ناوی" ئاشوك و ناڤین" له یه‌ك ئاهه‌نگدا هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئاشوك ماره‌كراوه و ناڤینی خوشكی ڕایكردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هاوسه‌رگیری بكات.
ئه‌وه‌ی بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی میوانه‌كان هه‌ر له هه‌مان ئاهه‌نگدا زاوا كه بوكه‌كه‌ی ڕایكردوه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی دیكه كردوه كه وه‌ك میوان بانگهێشتی ئاهه‌نگه‌كه‌كراوه.
PM:09:40:10/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2388
جار خوێنراوه‌ته‌وه