ئاژه‌ڵێكی نامۆ له ده‌ریا هاته ده‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
سێ ڕاوچی ئوستورالی شۆك بوون دوای ئه‌وه‌ی له‌كاتی ڕاوكردنی ماسیدا جۆرێك ئاژه‌ڵی نامۆیان ڕاوكردوه و له‌ترسی ئه‌وه‌ی زیانیان پێ نه‌گه‌یه‌نێت ڕایانكردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م ئاژه‌ڵه ده‌ریاییه ناوی" Electric ray" یه و له‌كه‌ناری باشووری ویلایه‌تی "نیو ساوس ویلز" ڕاویان كردوه.
هه‌ریه‌ك له ڕاوچیه‌كان" جۆزێف شالۆی و ریكی واری بوری و ستیڤ كیر" له گه‌شتێكی ڕاوكردندا بوون له كه‌نداوی" باتیمانز" له 24 ی مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو و له‌كاتی ڕاوكردنی ئه‌م ئاژه‌ڵه توشی شۆك بوون چونكه پێشتر توشی حاڵه‌تی له‌م شێوه‌یه نه‌بوون.
ئاشكرایه ئه‌م جۆره ماسییه سه‌لامه‌ت نییه و كاتێك به‌ركه‌وته‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ مرۆڤ ئه‌وه ته‌زووی كاره‌بای لێده‌دات و زۆر جار ده‌بێته هۆی شه‌له‌ل و هه‌ر زوو ڕاوچیه‌كان له‌ترسی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ئاژه‌ڵه فڕێیاندایه‌وه ناو ده‌ریاكه.
ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه له‌ژێر لمی ڕۆخی ده‌ریاكان ده‌مێنێته‌وه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بارگه‌ی كاره‌بایی ئازاربه‌خش بدات له مرۆڤ و كاریگه‌ری ئه‌م بارگه كاره‌باییه‌ش هه‌تا ڕادده‌ی شه‌له‌ل ده‌ڕوات.
PM:08:34:10/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 9360
جار خوێنراوه‌ته‌وه