یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانی شانۆگه‌ری"مدرسه مشاغبین" به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی میسر هه‌واڵی مردنی هونه‌رمه‌ندی ناوداری وڵاته‌كه‌ی "هادی الجیار" به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشت ڕاست كرده‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی" الهرم" له پارێزگای جیزه.
الجیار چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا ئاشكرای كرد كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه به‌ڵام دۆخی ته‌ندروستی ئه‌م هونه‌رمه‌نده زۆر به خێرایی به‌ره‌و خراپ بوون چووه و به‌هۆیه‌وه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه.
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان تێكڕای توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له میسر ڕووه و هه‌ڵكشان بووه و له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه هه‌تا ئێستا 148799 هاوڵاتی له میسر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 8142 حاڵه‌تی مردنیش تۆماركراوه.
الجیار له‌دایكبوونی 1949 یه و ساڵی 1970 په‌یمانگای هونه‌ری شانۆگه‌ری ته‌واوكردوه و له چه‌ندین دراما و به‌رهه‌می شانۆی و فلیمدا ڕۆڵی بینیوه دیارترین شانۆگه‌ری كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بووه له‌كاتی خۆیدا و تا ئێستاش باس ده‌گرێت " مدرسه المشاغبین" بووه كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان" عادل ئیمام و سعید ساڵح و یونس شلبی و احمد زه‌كی " به‌شداری كردوه.
PM:06:52:10/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3108
جار خوێنراوه‌ته‌وه