‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ رارایی یان واسواسی

وێستگە ستایل-

رارایی یان واسواسی بریتییە لە بیرکردنەوە، هەڵپە یان وێنەی مێشکی دووبارە و بەردەوام، بە بێ ویستی کەسەکە خۆی دێتە مێشکەوە و تاک دەزانێت کە بیرکردنەوەکە هی خۆیەتی و هەوڵدەدات رێگری لێبکات بەلام کاتێک رێگری لێدەکات توشی قەلەقی و بێزاری دەبێت.

هەندێکجاریش تاک پەنا دەباتە بەرئەوەی کە بەگوێی بیرکردنەوەکانی بکات هەتاوەکو لەو قەلەقی و بێزارییە رزگاری بێت بەمەش دەوترێت رەفتاری ناچارکردن (Compulsion)، دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشکی نەخۆشی دەرونی دیارترین نیشانه‌كانی ئه‌م گرفته‌ ده‌رونیه‌ی‌ له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردۆته‌وه‌.

 بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین ئەم تایبەتمەندیانەی هەیە:
1- بیری دووبارە بووەوە کە دێتە مێشکی مرۆڤەوە.
2- بیرکرنەوەکە بەبێ ویستی تاک دێتە مێشکیەوە.
3-  تاک حەزی لەو بیرکردنەوانە نییە و هەوڵدەدات رێگریان لێبکات.
4- کاتێک رێگری لەو بیرکردنەوانە دەکات توشی بێزاری و قەلەقی دەبێت.
5-  ئەگەر رێگریشی لێنەکات ئەوە دەبێت کردەوەیەکی جەستەیی یان کردەیەکی مێشکی ئەنجامبدات.

نمونە: ئەوانەی راران دەربارەی پاکوخاوێنی:
- بیرکردنەوەکەیان ئەوەیە کە شتەکە پاکنەبۆتەوە و چەندبارە دێتە مێشکییەوە کە ئەو شتە پیسە.
- خۆی ئەو بیرکردنەوە دروستناکات بەڵکو دێتە مێشکییەوە.
- حەزناکات کە ئەوەندە بێتە مێشکییەوە و شت بشواتەوە.
- هەرکات شتەکان نەشواتەوە زۆر قەلەق و بێزار دەبێت.
- بەردەوام شتەکان دەشواتەوە و دوودڵە، لەوانەیە  یه‌ك كاتژمێر خەریکی شتنی دەستەکانی بێت یان زیاد لە ١٠ جار بیانشواتەوە.


PM:04:00:07/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 7480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل