كۆرۆنا چی له مێشك ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه ده‌ماریه‌كانی وه‌ك" زه‌هایمه‌ر و خه‌ڵه‌فان" زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بوون.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پسپۆڕی ته‌ندروستی له زیاتر له 30 ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامدراوه و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه درێژخایه‌نه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر توشبووان بزانرێت به‌تایبه‌ت كاریگه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌ر مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌مار.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و داخڵی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن دوای چاكبوونه‌وه گرفتی ده‌ماریان بۆ دروست ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه توشی نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر و خه‌ڵه‌فان ده‌بن.
PM:04:49:06/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1556
جار خوێنراوهتهوه