پزیشكێك ڕێنمایی ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن
وێستگە ستایل-
یه‌فگینی تیماكوف پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن ئه‌وه باشتر وایه توشبووی هه‌وكردنی ڤایرۆسی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه نه‌بن"
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا ئه‌م پزیشكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن نابێت نیشانه‌كانی نه‌خۆشی په‌تای زستانه‌یان هه‌بێت وه‌ك" هه‌ڵامه‌ت و كۆكه و به‌رزی پله‌ی گه‌رما و هه‌ستكردن به له‌رز"
جگه له‌وه‌ش باشتر وایه سێ ڕۆژ به‌ر له‌وه‌رگرتنی ڤاكسین كه‌سه‌كه مه‌ی نه‌خواته‌وه و دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه خواردنی چه‌ور و خێرا نه‌خوات و له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه خۆی ئاماده بكات بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك دڵه‌ڕاوكێی هه‌بێت ئه‌وه په‌ستانی خوێنی به‌رز ده‌بێته‌وه له‌كاتی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه و به‌مه‌ش هۆرمۆنی ئه‌درینالین و هۆرمۆنه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ له‌لایه‌ن له‌شه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و ئه‌مه‌ش كار له ملوله‌كانی خوێن ده‌كات و كه‌سه‌كه توشی سه‌رگێژخواردن ده‌بێت و له‌هۆش خۆی ده‌چێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه توشی هه‌ستیاری بن باشتر وایه ڕۆژێك پێشتر و ڕۆژێك دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه ده‌رمانی دژه هه‌ستیاری بخۆن و ئه‌گه‌ر تایان لێهات ئه‌وه پاراسیتۆڵ بخۆن له‌دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه.
AM:11:38:03/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2624
جار خوێنراوه‌ته‌وه