خوێندكارێكی توشبووی كۆرۆنا ناچار كرا له ته‌نیشت ته‌والێتی خوێندنگاكه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی بكات
وێستگە ستایل-
محمد سعد به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده و فێركردن له ئه‌سكه‌نده‌ریه بڕیاریدا به دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆخه‌ی خوێندكارێك تیایدا ناچار كراوه تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی له شوێنێكی نه‌شیاودا بكات به‌هۆی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
باوكی ئه‌م كوڕه به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگای كوڕه‌ی تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی ناچاریان كردوه بچێته‌وه بۆ خوێندنگه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی بكات كه خوێندكاری یه‌كی ناوه‌ندیه له‌كاتێكدا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و پێیان ڕاگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر نه‌چێت تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی بكات ئه‌وه به كه‌وتوو هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوێندكاره‌كه پابه‌ندی بڕیاری خوێندنگه‌كه‌ی بوو به‌ڵام به‌وته‌ی باوكی خوێندكاره‌كه توشی شۆك بووه كاتێك له نزیك ته‌والێتی خوێندنگه‌كه‌ی شوێنی تایبه‌تیان بۆ داناوه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تیادا بكات و هیچ كام له مامۆستاكان وه‌ره‌قه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان لێ وه‌رنه‌گرتوه له ترسی ئه‌وه‌ی توشی كۆرۆنا نه‌بن و وێنه‌شیان گرتوه كاتێك تاقیكردنه‌وه‌ی كردوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه.
PM:04:56:02/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1964
جار خوێنراوهتهوه