‌پزیشكێك:چیتر کۆرپەکانتان مەکەنە قوربانی

وێستگە ستایل-


ئەمڕۆ منداڵێکی تازە لەدایک بویان بەپەلە هێنا نەخۆشخانە کە بە ئاستەم دڵی لێیدەدا و هەناسەی نەبو، ئەو کەسەی هێنا بوی گوتی دکتۆر خێراکە شتێکی بۆ بکە تازە بوە و نەگریاوە، ئێمەش بەپەلە ئەوەی پێویست بو بۆمان کرد و هەناسەی گەڕایەوە و دڵی ئاسایی لێ ی دەدا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەیتوانی بگری و هەناسەی تەنگ بو  لەبەر ئەوەی لە ماڵەوە لەدایک ببو و درەنگ گەیشتە نەخۆشخانە و زیاتر لە نیو کاتژمێر بێ هەناسە و بێ ئۆکسجین بو، بۆیە ئەگەری مردن و بونە ئیفلیجی مێشک لەو حالەتانە زۆر بەرزە. 

ئەو کۆرپە جوانە دوای نۆ مانگ لە سکی دایکی و دوای  ماندوبون و هیلاکیەکی زۆر بۆ ببێتە قوربانی؟
لەبەر ئەوەی ئەو حالەتانە زۆر دوبارە دەبنەوە و کارەساتە بۆ منداڵەکە و خێزانەکەی داوا لە دایک و باوکان دەکەم منداڵ بون با لە نەخۆشخانە بێت و لەژێر چاودێری پەرستار و پزیشکان بێت بۆ ئەوەی لە حالەتی وا نەخوازراو زوو بە هانایەوە بچن. 

پێویستە بزانین منداڵ بون لە دەرەوەی نەخۆشخانە ئەگەری مردن و ئیفلیجی مێشک زۆر زیاتر دەکات بەهۆی نەبونی ئامێر و کەل و پەلی پێویست و نەبونی کارمەند و پزیشکی پسپۆڕ بۆ یارمەتی دانی منداڵ لەکاتی پێویست.

تێبینی/ ئەوە مانای وا نیە ئیفلیجی مێشک لە نەخۆشخانە ڕوو نادات، بەڵکو ئەگەر هەیە ئیفلیجی مێشک لە نەخۆشخانەش ڕووبدات بەڵام ڕێژەی ڕوودانی لە دەرەوەی نەخۆشخانە و لە ماڵەوە زۆر بەرزترە.

ئا: د. سۆران صابر عثمان- پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکان


PM:04:27:14/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 16248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌