په‌یكه‌ره كانزاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆمانیا ده‌ركه‌وته‌وه
وێستگە ستایل-
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا په‌یكه‌رێكی كانزایی له ویلایه‌تی یۆتا له ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وت چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا ئه‌م په‌یكه‌ره كانزاییه له ڕۆمانیان و له دووری چه‌ند مه‌ترێكی كه‌م له قه‌ڵا مێژوویه‌كه‌ی ڕۆمانیا ده‌ركه‌وت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " لیدبایبل" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م په‌یكه‌ره كانزاییه له شاری پبیاترا نیمت كه ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی میت له ڕۆمانیان له 26 ی 11 دۆزراوه‌ته‌وه و به‌رپرسان له ویلایه‌تی یۆتا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێشتا نه‌یانزانیوه ئه‌م په‌یكه‌ره كێ خاوه‌نیه‌تی.
له‌به‌رامبه‌ردا پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م په‌یكه‌ره كانزاییه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكه‌وه كه هه‌واداری فیلمی 2001: Space Odyssey بووه دروستكراوه و ئه‌مه به نزیكه‌ی له‌و ئامێرانه ده‌چێت كه له چیرۆكی " ئارسه‌ر سی كلارك" دا هه‌بووه.
PM:09:53:03/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 3180
جار خوێنراوه‌ته‌وه