هونه‌رمه‌ندێكی كۆمیدیا.. وتی كۆرۆنا مه‌ترسیدار نییه و توشی بوو و مرد
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی بواری كۆمیدیا"هۆ جۆ لۆنا" دانیشتووی شاری لۆس ئه‌نجلۆس ی ئه‌مه‌ریكیه و ته‌نها دوو ڕۆژ له‌دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م هونه‌رمه‌نده ته‌مه‌ن 35 ساڵه و له یانه‌كانی شاری "لۆس ئه‌نجلۆس" زۆر ناودار بووه و 21 ی مانگی ڕابردوو توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و ته‌نها دوای 2 ڕۆژ له توشبوونی به ڤایرۆسه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌جۆرێك باسی له ڤایرۆسی كۆرۆنا كردوه كه ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدار نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت به‌ڵام دوای توشبوونی به ڤایرۆسه‌كه له‌ڕێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی وتویه‌تی" من ته‌نها توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووم به‌ڵكو توشی هه‌وكردنی توندی سییه‌كان بووم و پێشتر به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه هه‌ردوو قاچم بڕاوه‌ته‌وه و به‌ڕاستی كۆڤید هه‌ستێكی زۆر ناخۆشی پێ به‌خشیوم"
دوای تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی و به‌هۆی ئازاری توندی سنگی هۆ گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڵام سوودی له چاره‌سه‌ره‌كان وه‌رنه‌گرتووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
PM:08:23:03/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه