پسپۆڕان هۆشداری له زیانێكی دیكه‌ی كۆرۆنا ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
پرۆفیسۆره پارانۆڤا له كۆلێژی بایلۆجی له زانكۆی " جۆرج میسۆن" ی ئه‌مه‌ریكی هۆشداری ده‌دات له زیانێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا و باس له‌وه ده‌كات ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ببێته هۆی پیری كتوپڕ و پێش وه‌خت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به بڕێكی كه‌میش بێت.
ئه‌م پسپۆڕه له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ئاژانسی " نۆفۆستی" ڕوسی تایبه‌ت به هه‌واڵ به پشت به‌ستن به پشكنینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبونه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به سووكی توشی ڤایرۆسی كۆرۆناش بوبێتن ئه‌وه تێبینی كراوه %70 ی توشبووه‌كان كه به سوكی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ئه‌وه تێبینی كراوه كه توشی چه‌وری جگه‌ر یان چه‌وری شانه‌كانی په‌نكریاس بوون و ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌دوای ته‌مه‌نی 60 ساڵی ده‌ست نیشان ده‌كرێت به‌ڵام له‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان 40 ساڵه و توشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونه‌ته‌وه ئه‌م نه‌خۆشییانه به‌دی كراوه.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر توشبووان و حاڵه‌تی پیری پێشوه‌خته به‌گوێره‌ی بۆچوونی پسپۆڕان ئه‌م بابه‌ته پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه.
دكتۆر فلادیسلاڤ جیمتشۆگۆڤ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی به‌رگری له‌ش و نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان بۆ ڕزگاربوون له كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی كۆرۆنا ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كات ڕۆژانه ڕاهێنانی یۆگا ئه‌نجامبده‌ن و ئه‌و ڕاهێنانه بكه‌ن كه واده‌كگات ئۆكسجینی زیاتر بگات به له‌ش.
PM:02:23:03/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 5404
جار خوێنراوه‌ته‌وه