ئه‌م كه‌سانه له‌كاتی توشبوون به كۆرۆنا پێویسته زوو بگه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه
وێستگە ستایل-
گینادی ئۆنیشینكۆ ئه‌كادیمیستی بواری ڤایرۆسی كۆرۆنایه و هۆشداری ده‌داته چه‌ند كه‌سێك له‌كاتی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زوو خۆیان بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست پێش ئه‌وه‌ی دۆخیان خراپ ببێت.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڤاری" فیتشیر نایا مۆسكڤا" ئۆنیشینكۆ ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی ڕژێنه‌كانن وه‌ك " شه‌كره" ئه‌وه باشتر وایه له‌كاتی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانیان زۆر سادده‌ش بێت پێویسته بگه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه توشبووی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ن"
ئۆنیشینكۆ ده‌ڵێت" جگه له‌م دوو حاڵه‌ته هه‌ر كه‌سێكی دیكه كه به توندی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت باشتر وایه بچێته نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی له‌ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدا بێت"
PM:04:29:02/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 3316
جار خوێنراوه‌ته‌وه