كۆمپانیای مۆدێرنا ئه‌مڕۆ ڕێگه پێدانی به‌كارهێنانی پێدرا له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین داتا و كۆتا پوخته‌ی زانیاریه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م ڤاكسینه و ئه‌نجامی كۆتایی ڤاكسینه‌كه سه‌لماندویه‌تی كه ڕێژه‌ی كاریگه‌ریه‌كه‌ی %94.1 ه.
ئه‌نجامی كۆتایی قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی مۆدێرنا له ویلایه‌تی" ماساتشوستس" به‌ده‌ستهێنراوه و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مۆدێرنا" ستیڤان بانسل" ده‌ڵێت" ڤاكسینه‌كه‌یان توانای گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ئه‌م په‌تایه‌ی هه‌یه"
ئه‌م ڤاكسینه له‌سه‌ر 30.000 كه‌س تاقیكراوه‌ته‌وه و ته‌نها 11 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و ڤاكسینه‌كه كاریگه‌ری نه‌رێنی نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆیان به‌كارهێندراوه و جگه له‌وه‌ش بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك ده‌بێت و له‌دوای ئه‌م ئه‌نجامه به‌ریتانیا 7 ملیۆن دۆز له ڤاكسینه‌كه‌ی كڕیوه به‌ڵام هه‌تا مانگی 3 ناگاته به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ی ئێستا به‌رهه‌م هاتوه 20 ملیۆن دۆزه و ده‌درێت به وڵاتی ئه‌مه‌ریكا پێش هاتنی ساڵی نوێ و بڕیار وایه له 7 و 9 ی مانگی 12 ه‌وه به‌ریتانیا ده‌ست بكات به دانانی پلانێكی چڕ بۆ پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا به هاوڵاتیه‌كانی.
سه‌باره‌ت به نرخی ڤاكسینه‌كه كۆمپانیای مۆدێرنا بانسل وته‌بێژی كۆمپانیایكه تایبه‌ت به گۆڤاری" فیلت ئه‌م سونتاگ" ی ڕاگه‌یاندوه كه نرخی یه‌ك دانه له ڤاكسینه‌كه 25-37 دۆلاره و ئه‌م نرخه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و بڕه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كان ده‌یكڕێته‌وه و هه‌ر كه‌سێك پێویسته دوو ژه‌م له ڤاكسینه‌كه له‌خۆی بدات، و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه نرخی ڤاكسینه‌كه‌یان نزیكه له نرخی ڤاكسینی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا كه له‌نێوان10-50 دۆلاردایه.
PM:09:46:30/11/2020