ته‌ندروستی جیهانی: له‌م ناوچه‌یه مردن به‌هۆی مه‌لاریا له مردن به‌هۆی كۆرۆنا زیاتر ده‌بێت
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی مه‌لاریا له ئه‌فه‌ریقا زۆر زیاتر ده‌بێت به‌راورد به ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پیدرۆ ئه‌لۆنسۆ به‌ڕێوبه‌ری پرۆگرامی مه‌لاریا له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات به‌هۆی سست بوونی خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه نه‌خۆشی مه‌لاریا زۆر بڵاوببێته‌وه و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 20 - 100 هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ست بده‌ن و زۆرینه‌یان منداڵ ده‌بن.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌دا هاتووه ساڵی 2019 نزیكه‌ی 229 ملیۆن حاڵه‌تی توشبوون به مه‌لاریا هه‌بووه له جیهاندا و له ساڵی 2016 ه‌وه هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا كه پێشتر زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتبوو به‌هۆی مه‌لاریاوه پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینیوه له كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه.
PM:07:19:30/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2004
جار خوێنراوه‌ته‌وه