هۆكار و چارهسهری هەڵوەرینی قژ دوای منداڵبوون
وێستگە ستایل-
زۆربوونی هەڵوەرینی قژ دوای منداڵبوون کێشەی زۆربەی خانمانە، دكتۆره سۆزان پزیشکی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی لهم بابهتهدا هۆكار و چارهسهری ئهم حاڵهته لهدوای منداڵبوون ڕوون دهكاتهوه.
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەکاتی دووگیانیدا قەبارە و جوڵەی خوێنی لەش زیاددەکات کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ، بۆیە دوای منداڵبوون بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارە و جوڵەی خوێن و کەمبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین قژ هەڵوەرین زیاددەکات وە تا2 بۆ 3 مانگ دوای منداڵبوون بەردەوام دەبێت ، وە قژت دەگەڕێتەوە باری ئاسایی لەماوەی 6 بۆ 12 مانگ دوای منداڵبوون.
چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ دوای منداڵبوون.
1- گرنگی بە قژت بدە و بەرهەمی باش بەکاربهێنە و بە ئاوی زۆر گەرم سەرت مەشۆ.
2- خواردنی باش و تەندروست بخۆ
3- دەتوانی ڤیتامین و موقەوی بەکاربهێنیت، بەتایبەت بایۆتین، زینک، ڤیتامین A ، C ، D ، E
4-سترێس و قەلەقی کەمبکەرەوە.
5-ستایلی ژیانت باشتر بکە.
PM:07:08:30/11/2020
ئهم بابهته 2828
جار خوێنراوهتهوه