به‌وێنه.. ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر جوانترین باڵنده له ئاسمانی لوبنان
وێستگە ستایل-
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له لوبنان كۆمه‌ڵێك وێنه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر باڵنده‌ی" فلامینگۆ" ی كۆچبه‌ر و له‌ڕێی كۆچكردنیان بۆ نیشتیمانی سه‌ره‌كی خۆیان ئه‌مه‌یان به‌سه‌رهێندراوه.
به‌ڕێوبه‌ری پاراستنی كه‌نار ئاوه‌كان ناهد مسیلب ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و لێپرسینه‌وه وایكردوه ئاره‌زوومه‌ندانی ڕاوكردن به ئاسانی ئه‌م جۆره كاره بكه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی ترسیان له‌وه هه‌بێت لێپێچینه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بكرێت و ده‌شڵێت به پله‌ی یه‌ك ئه‌مه تاوانێكی ئه‌خلاقیه و به پله‌ی دوو تاوانێكی ژینگه‌ییه و ده‌مه‌وێت بپرسم سودی ڕاوكردنی ئه‌م جۆره باڵنده‌یه چییه كه خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره.
باڵنده‌ی فلامینگۆی ڕه‌نگ په‌مه‌یی یه‌كێكه له جوانترین باڵنده‌كانی جیهان و له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان كار ده‌كرێت بۆ پاراستنیان له ده‌ستی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان چونكه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچونیان له‌سه‌ره.
PM:04:13:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2152
جار خوێنراوه‌ته‌وه